

به‌ره‌و كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵه
ره‌وتی چاكسازی له كۆمه‌ڵه كه ساڵی رابردوو به بڵاوكردنه‌وه‌ی پلاتفۆرمی خۆی له باس و كێشه سیاسی و ته‌شكیلاتیه‌كانی كۆمه‌ڵه‌دا، بوونی خۆی راگه‌یاند، ئێستا له به‌رده‌م به‌ستنی كۆنگره‌ی خۆیدایه. پلاتفۆرمی ئێمه به ئاشكرا به‌شێك له بنه‌ما فیكری و سیاسی و ته‌شكیلاتیه‌كانی جیاوازیه‌كانمانی له‌گه‌ڵ باڵی پاوانخواز باس كرد. ئه‌م پلاتفۆرمه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رین هۆكاری باس و دیالۆگی خولقاند و ئه‌ده‌بیاتێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی بۆ یه‌كه‌مین جار له باسه ناوخۆییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌دا تۆمار كرد. باسه‌كانی ئه‌م قۆناغه به‌خێرایی سنووره‌كانی ته‌شكیلاتی به‌زاند و هیوای سه‌رهه‌ڵدانی ره‌وتێكی كارا و نوێ و ملیتانتی چه‌پ و سۆسیالیستیی له دڵی هه‌مواندا زیندوو كرده‌وه كه له‌گه‌ڵ خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی و ئازادیخوازانه و عه‌داڵه‌تخوازی جیانه‌كراوه بێت. ره‌مزی پشتیوانیی به‌رین له‌م ره‌وته چ له ناو ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه و چ له ئاستی بزووتنه‌وه‌كه‌دا، ئه‌م راستیه ده‌سه‌لمێنێت.هه‌ڵوێست و دژكرده‌وه‌ی دواتری باڵی پاوانخواز له به‌رامبه‌ر پلاتفۆرمه‌كه‌ی ئێمه و هه‌وڵی به‌رین بۆ بێ‌ناوه‌رۆك كردنی هه‌رچه‌شنه باس و كێشه‌یه‌كی سیاسی و پاشان ره‌چاوكردنی كرده‌وه‌ی نه‌ك زۆر شاراوه‌ش بۆ كێشانی ئه‌م ره‌وته و هه‌ڵسووڕاوانی به‌ره‌و تێكهه‌ڵچوون و ته‌نانه‌ت پیلانی نگریس و به‌ستنی كۆنگره‌یه‌كی نایاسایی و به‌پێچه‌وانه‌ی پێڕه‌وی ناوخۆ، سه‌رنجی ئێمه‌ی بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندتر كردنی باسه تیۆری و سیاسی و ته‌شكیلاتیه‌كان له چه‌ند مانگی رابردوودا تێك دا. له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌روه‌ها ده‌بێ ئاماژه به مه‌سه‌له‌ی جیابوونه‌وه و دامه‌زراندنی ئۆردووگاكان و كێشمه‌كێشه‌كانی ئه‌و پرۆسه‌یه وه‌كوو گرفتی گه‌وره‌ی ماڵی و دابین كردنی پێویستیه‌كانی ژیان و دابین كردنی پێویستیه‌كانی ئۆرگانه سه‌ره‌كیه‌كان و سه‌ره‌نجام ئاسه‌واری رووحی و سیاسی و ئه‌خلاقیی قووڵ كه پیلانه‌كانی فراكسیۆنی پاوانخواز به‌جێی هێشتبوو، بكه‌ین كه به‌شی به‌رینی وزه و تواناكانمانی به‌خۆیه‌وه خه‌ریك كرد.
ئێستا كۆمیته‌ی رێبه‌رایه‌تیی كۆمه‌ڵه به دیاریكردنی "كۆمیسیۆنی ئاماده‌كاریی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵه" به‌ره‌و پێشوازی ئه‌م كۆنگره ده‌ڕوات و سه‌ره‌تای پرۆسه‌ی سیاسی و كرده‌یی و ته‌شكیلاتیه‌كه‌ی راده‌گه‌یه‌نێت. كاری ئه‌م كۆمیسیۆنه به هیچ چه‌شنێك تایبه‌تی كۆمیته‌ی رێبه‌رایه‌تیی نیه، به‌ڵكوو ئه‌م كۆمیسیۆنه وێڕای چاودێری به‌سه‌ر پرۆسه‌ی پراتیكی و سیاسیی ئاماده‌كاریی كۆنگره، هه‌وڵێكی هه‌مه‌لایه‌نه رێك ده‌خات كه به‌رینترین باس و دیالۆگ له ناو كادره‌كان، ئه‌ندامان و هه‌ڵسووڕاوانی سیاسی و هۆگرانی چاره‌نووسی ئه‌م ره‌وته و به شه‌فافیه‌ت له ئاستی بزووتنه‌وه‌دا په‌ره پێبدات و كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵه زیاتر له رابردوو له حاڵه‌تی رێكخراوه‌یی و ناوخۆیی و داخراو ده‌رباز بكات و به ته‌واوی بیكات به موڵكی بزووتنه‌وه‌كه.كۆمیسیۆنی ئاماده‌كاری كۆنگره به بانگهێشتی هه‌موو كادر و ئه‌ندامان و هه‌ڵسووڕاوانی سیاسی و هۆگرانی ئه‌م ره‌وته و په‌روه‌رده كردنه‌وه و خولقاندنه‌وه‌ی ره‌وتێكی چه‌پ و خاوه‌ن به‌ڵێن و خه‌باتكرا و ئاماده له گۆڕه‌پانی سیاسیی كوردستان، بانگهێشتی هه‌موان ده‌كات بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند كردنی كۆنگره و باسه‌كان و ئه‌نجامه‌كانی تێبكۆشن و له هاوكاریی و هاوفیكریی خۆیان بێبه‌شمان نه‌كه‌ن.له نووسراوه‌كانی داهاتوودا چۆنیه‌تیی كاری ئه‌م كۆمیسیۆنه و هه‌روه‌ها ئه‌و بواره فیكری و سیاسی و حیزبیانه‌ی كه له سه‌ره‌وه‌ی كاری كۆنگره‌دا ده‌بن، ده‌ست نیشان ده‌كه‌ین. ئه‌م كۆمیسیۆنه هه‌روه‌ها بڕیاری چاپ و بڵاو كردنه‌وه‌ی "بوڵته‌نی باسه‌كانی كۆنگره"ی په‌سند كردووه و له ئێستاوه به راگه‌یاندنی ناونیشانه‌كانی ئه‌م كۆمیسیۆنه و ته‌رخان كردنی لاپه‌ڕه‌ی رۆژنامه و ماڵپه‌ڕه ئینتێرنێتیه‌كانمان، ئاماده‌ی وه‌رگرتن و بڵاوكردنه‌وه‌ی پێشنیار و بۆچوونی هه‌موان ده‌بێت.
كۆمیسیۆنی ئاماده‌كاری كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵه15ی خاكه‌لێوه‌ی 1387ی هه‌تاوی3ی ئاپریلی 2008ی زایینی.