بلوگی بنار :دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به بانگهێشت کردنی ڕۆشنبیران و لایه‌نگرانی سروشت، ئه‌نجومه‌ن سه‌وزی چیا ده‌ستی دایه هه‌ڵبژاردنی یه‌که‌م ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر.
له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا "لوقمان کامه‌ران" به‌ڕێوه‌به‌ر بوو. دواتر پرۆگرامه‌که به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه چوه پێش:
- خوێندنه‌وه‌ی وتارێک له لایه‌ن "دوکتۆر مه‌سعوود موسته‌فا سوڵتانی" له ژێر ناوی ئافه‌ته‌کانی جووتیاری.
- نیشاندانی هه‌ندێ فیلمی ئاگر کوژاندنه‌وه له لایه‌ن ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن.
- خوێندنه‌وه‌ی وتارێک له لایه‌ن ئه‌ندازیار "ئیقباڵ موحه‌مه‌دی"، نوێنه‌ری مه‌ریوان و سه‌وڵاوا له مه‌جیلیسی شوورای ئیسلامی.
- خوێندنه‌وه‌ی وتارێک له لایه‌ن "حه‌مه‌ی که‌ریمی"، له ژێر ناوی NGO له کۆمه‌ڵگا نائازاده‌کاندا.
- بڵاو کردنه‌وه‌ی هه‌ندێ ئیسلاید له سه‌ر مێژووی ئه‌نجومه‌ن و چالاکیه‌کانی.
- خوێندنه‌وه‌ی وتارێک له لایه‌ن "ئه‌نوه‌ر ڕه‌وشه‌ن" سه‌باره‌ت به دارستانه‌کانی مه‌ریوان.
- خوێندنه‌وه‌ی پێوه‌ری ناخۆی ئه‌نجومه‌ن له لایه‌ن "سامان کامه‌ران" و هه‌روه‌ها داوا کردن له ئاماده‌بوان بۆ کاندید کردنی خۆیان به مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر.
به‌شی کۆتایی به‌رنامه‌که‌ش ته‌رخان کرا به هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر که ئه‌مانه‌ی خواره‌وه بوون:
۱- عیرفان حسه‌ینی ۲- عه‌دنان داستوار ۳- سامان کامه‌ران ۴- دوکتۆر مه‌سعوود موسته‌فا سوڵتانی ۵- هێرۆ دانش ۶- ناجی کانی سانانی ۷- به‌یان نیک بین.

هه‌ر وه‌ها "وریا موحه‌مه‌د پوور" یش وه‌ک چاودێری ئه‌نجومه‌ن هه‌ڵبژێردرا.
ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا له مه‌ریوان ئه‌نجومه‌نێکی نه‌ناسیاو نیه. لانی که‌م له چه‌ن ساڵی ڕابردوودا جووڵانه‌وه‌کانی ئه‌ندامانی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه بۆ هه‌موو مه‌ریوانیه‌ک ئاشکرایه، به‌ڵام له به‌ر ئه‌وه‌ی تا ئێستا ئه‌م ئه‌نجومه‌نه مجه‌وه‌زی یاسایی نه‌بوه نه‌یتوانیوه به شێوه‌ی ڕه‌سمی کۆبوونه‌وه‌ی گشتیی بکات بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر. دوای هه‌وڵ و ته‌قه‌لایه‌کی زۆری دڵسۆزانی ئه‌نجومه‌ن و خه‌ڵکانی سوروشت پارێز له کۆتایی ساڵی ڕابردوودا مجه‌وزی پێویست بۆ ئه‌م ئه‌نجومه‌نه له لایان فه‌رمانداری شاری مه‌ریوانه‌وه ده‌رکرا. ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا ئێستا خاوه‌نی ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆیه‌و ئاماده‌یه بۆ وه‌رگرتنی ئه‌ندامانی نوێ.
بڵاڤۆکی تایبەت بە باسەکانی کۆنگرەی کۆمەڵە-رەوتی چاکسازی و ریفۆرم
هه وادارن و هاورێیانی و دڵسوزانی کۆمه ڵه هه ر پێشنیارێک سەبارەت به کونگره هەیه ئه توانن به م مایلی خواروە پێشنیار و بوچونی خویان بنێرن

دیمانه: شه‌هرام عه‌بدوڵڵا
عومه‌ر ئیلخانیزاده سكرتێری كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشان – ره‌وتی ریفۆرم‌و گه‌شه، له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا به‌رنامه‌كانیان بۆ كۆنگره‌ی داهاتوویان باس ده‌كات‌و به ئاماژه بۆ بابه‌تگه‌لی وه‌كوو شه‌ڕی چه‌كداری، سیاسه‌تی چاوه‌ڕوانی، تاراوگه‌نشینی‌و پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی چه‌پی كوردستانی تایبه‌ت به خۆرهه‌ڵاتی كوردستان، گوتاری سیاسی دوای جیابوونه‌وه‌یان لێك ده‌داته‌وه.
راتانگه‌یاندووه كه له داهاتوویه‌كی نزیكدا كۆنگره ده‌به‌ستن، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌یكه وه‌كوو ره‌وتێكی ریفۆرمیستی خۆتان راگه‌یاندووه، به‌رنامه سیاسی‌و حیزبییه‌كانتان له‌و رووه‌وه‌و له كۆنگره‌دا چ ئاراسته‌یه‌ك به خۆوه ده‌گرێت؟
ئێمه له كۆنگره‌ی داهاتووماندا جیا له لێكدانه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجی سیاسی ئه‌ورۆ و ئه‌ركه‌كانی داهاتومان، دوو ته‌وه‌ری سه‌ره‌كیمان ده‌بێت، هه‌روه‌كوو له یه‌كه‌م به‌یاننامه‌ی كه‌مینه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی ئه‌و كاتی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشێگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران‌دا رامانگه‌یاند، ئه‌و ته‌وه‌رانه یه‌كیان سیاسییه، ئێمه خوازیاری ئه‌وه‌ین كه له خه‌ت‌و سیاسه‌ته‌كانی كۆمه‌ڵه‌دا شه‌فافیه‌تێك بێته ئاراوه و لێڵی تیدا نه‌مێنێت، له‌و رووه‌وه كه كۆمه‌ڵه هه‌م حیزبێكی چه‌پ‌و دادپه‌روه‌ریخوازو پارێزه‌ری چه‌وساوه‌كانه، هه‌م حیزبێكی كوردستانییه، به بڕوای ئێمه ده‌بێت به گشتی له‌گه‌ڵ ئه‌م بیرۆكه‌یه‌و ئه‌و شێوه بیروبۆچوونه‌ی كه حیزبی كۆمۆنیستی ئێرانی له‌سه‌ر دروست بوو و ئێمه‌ش له چالاكانی ئه‌و كاتی بووین، ناوكی خۆمان ببڕین، له‌و پێناوه‌شدا به پێویستی ده‌زانم زۆر راشكاوانه جه‌خت له‌سه‌ر كوردستانی بوون بكه‌ینه‌وه، دووه‌م زۆر بابه‌تی بواری چه‌پ هه‌ن كه ئێمه به زمانی ئه‌مڕۆیی‌و وه‌ك چه‌پێكی خه‌باتكار و مودێرن، ده‌بێت پێداگرییان له‌سه‌ر بكه‌ین، كه بریتین له به‌رگریكردن له پلۆرالیزمی سیاسی، شه‌فافییه‌ت له دیالۆگ‌و قسه كردن‌دا، لێكدانه‌وه‌ی واقیعی ئه‌مرۆی جیهان‌و هه‌ڵویستی ئێمه‌ی چه‌پ‌و سۆسیالیستی كورد له به‌رامبه‌ر ئه‌و واقیعه‌دا، واته ئێمه له ناو ئه‌و واقیعه‌دا چ داخوازییه‌كمان به كۆنكرێتی بۆ كۆمه‌ڵگاكه‌مان هه‌یه. به هۆی ئه‌وه كه به‌ر له جیابونه‌وه‌ی ناو كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانیش، ئێمه ره‌وتێكی ره‌خنه‌گر و به‌رگر بووین له‌و وه‌رچه‌رخانه به‌ره‌و باڵی راستی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی، له‌باری چه‌پایه‌تییه‌وه پێَویستمان به شه‌فافییه‌ت‌و نوێگه‌راییه‌ك هه‌یه، ئه‌و پێویستییه له باری كوردستانی بوونیشه‌وه ده‌بێت راشكاوانه بێت، جارێك‌و بۆ هه‌میشه بیبڕینه‌وه، ئێمه حیزبێكی كوردستانین، به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای خه‌ڵكی كوردستان سیاسه‌ته‌كانی ئێمه دیاری ده‌كات، له كوردستانیش ئێمه حیزبی لایه‌نگری كرێكار‌و زه‌حمه‌تكێش‌و چه‌وساوانین. كه ده‌ڵێم كوردستانی، به‌و مانایه نییه كه خۆمان له شانۆی سیاسیی ئێران بێبه‌ری ده‌كه‌ین.

لاپه‌ڕه‌ی 1 لاپه‌ڕه‌ی 2 لاپه‌ڕه‌ی 3 لاپه‌ڕه‌ی 4 لاپه‌ڕه‌ی 5 لاپه‌ڕه‌ی 6 لاپه‌ڕه‌ی 7
لاپه‌ڕه‌ی 8 لاپه‌ڕه‌ی 9 لاپه‌ڕه‌ی 10 لاپه‌ڕه‌ی 11 لاپه‌ڕه‌ی 12