
به‌یاننامه‌ی كۆتایی
كۆنگره‌ی 12ی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان (كۆنگره‌ی ریفۆرم)
له سه‌ره‌تاكانی مانگی پوشپه‌ڕی 1387 و رۆژانی كۆتایی مانگی ژوه‌نی 2008، كۆنگره‌ی 12ی كۆمه‌ڵه (كۆنگره‌ی ریفۆرم) له ناوه‌ندی سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵه له كوردستانی باشوور و له ژێر چاودێریی و پاراستنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌دا، به‌ڕێوه چوو. كۆنگره به به‌شداریی نوێنه‌رانی هه‌ڵبژێردراوی ته‌شكیلاته‌كانی كۆمه‌ڵه له ناوخۆی كوردستان (ته‌شكیلاتی نهێنی)، ته‌شكیلاتی ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ئۆرگانه ناوه‌ندیه‌كان و ته‌شكیلاتی ئاشكرا (ته‌شكیلاتی هێزی پێشمه‌رگه) به‌ڕێوه چوو.
به‌ڕێوه‌چوونی كۆنگره‌ی 12ی كۆمه‌ڵه (كۆنگره‌ی ریفۆرم) چاوه‌ڕواننه‌كراو نه‌بوو. رۆژی 15ی خاكه‌لێوه كۆمیسیۆنی ئاماده‌كای كۆنگره، به بڵاوكردنه‌وه‌ی راگه‌یاندنێك وێڕای بانگه‌واز بۆ ئه‌ندامان و هۆگرانی چاره‌نووسی ئه‌م ره‌وته به مه‌به‌ستی به‌شداریی چالاكانه‌ی ئه‌وان له باسه‌كاندا، ده‌ستی دایه بڵاوكردنه‌وه‌ی "بوڵته‌نی باسه‌كانی كۆنگره". هه‌تا پێش به‌ڕێوه‌چوونی كۆنگره، 6 ژماره‌ی بوڵته‌ن و چه‌ندین سمینار له‌مه‌ڕ باسه‌كانی كۆنگره له ته‌شكیلاتی هێزی پێشمه‌رگه له ئۆردووگاكانی كوردستانی باشوور و سمیناری ئه‌ندامانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ كادر و ئه‌ندامانی ته‌شكیلاتی نهێنی، ئاماده‌كاریی سیاسیی كۆنگره به به‌رینی به‌ره‌وپێش چوو. ژماره‌كانی ئه‌و بوڵته‌نه‌ی كۆمیسیۆنی ئاماده‌كار، له هه‌ندێك له شاره‌كانی كوردستان چه‌ندین جار چاپ كرایه‌وه و به به‌رینی خرایه به‌ر دیده‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك. ده‌كرێ بڵێین به‌شێكی گرینگ له‌و باسانه‌ی كه ئه‌م كۆنگره‌یه ده‌بوو قسه‌ی له‌سه‌ر بكات، به‌شێوه‌ی وتووێژ له‌گه‌ڵ كادره‌كانی سه‌ركردایه‌تی و وتاری جۆراوجۆری كادره‌كان، دۆستان و ئه‌ندامان له بوڵته‌نی باسه‌كاندا بڵاو كرایه‌وه.
كۆنگره‌ی 12 (كۆنگره‌ی ریفۆرم) له لایه‌ن لیژنه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی كاتیی كۆنگره و به سروودی كۆمه‌ڵه (سروودی بانگه‌واز) و ده‌قیقه‌یه‌ك بێده‌نگی بۆ رێز گرتن له یادی شه‌هیدانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و خه‌باتكارانی رێگای ئازادی و سۆسیالیزم، كرایه‌وه. پێویسته بڵێین كه به‌ڕێوه‌چوونی كۆنگره هاوكات بوو له‌گه‌ڵ 21مین ساڵڕۆژی بۆمبارانی شیمیایی شاری سه‌رده‌شت له لایه‌ن رژیمی به‌عسی به‌عسی عیراق له ساڵی 1366 كه سه‌دان قوربانی و هه‌زاران برینداری لێكه‌وته‌وه. كۆنگره بۆ رێزگرتن له یادی قوربانیانی ئه‌و كاره‌ساته، به ده‌قیقه‌یه‌ك بێده‌نگی را‌گرتن له سه‌ره‌تای یه‌كێك له كۆبوونه‌وه‌كانیدا، رێزی لێگرتن.
سه‌ره‌تا به‌رپرسی گشتیی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆنگره، راپۆرتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشكه‌ش كرد. كۆنگره دوای بیستنی ئه‌م راپۆرته به تێكڕای ده‌نگ په‌سندی كرد و شیاویی یه‌ك به یه‌كی نوێنه‌رانی كۆنگره و ره‌وا و ره‌سمی بوونی كۆنگره‌ی په‌سند كرد. پاشان ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی كۆنگره، ره‌سمی بوونی كۆنگره‌ی راگه‌یاند. دوابه‌دوای ئه‌وه، پێڕه‌وی پێشنیاركراو بۆ كاری كۆنگره خرایه به‌ر باس و بڕیاری نوێنه‌ران. دوای كورته باسێك، پێڕه‌وی كاری كۆنگره په‌سند كرا و لیژنه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی كاتیی وه‌ك لیژنه‌ی ره‌سمیی سه‌رۆكایه‌تیی كۆنگره و به ده‌نگی نوێنه‌ران درێژه‌ی به كاره‌كانیدا. بو زیاتر خویندنه وه ی راپورته که له ژیر دیمه نه کاندا له سه ر ادامه مطلب کریته بکه ن.
چه ند دیمه نه له كۆنگره





عومه‌ر ئیلخانیزاده: ئێمه ناچینه ناو هیچ ئیئتیلاف و هاوکارییه‌کى ئێرانى، مادام مافى نه‌ته‌وه‌یى کورد به ره‌سمى نه‌ناسن
هیوای نوێ ئه‌مجاره‌یان له‌سه‌ر بارودۆخی هه‌نووکه‌یی کوردستان و رۆژهه‌ڵاتی ناوین و به‌رنامه‌کانی کۆمه‌ڵه- ره‌وتی گه‌شه له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عومه‌ر ئیلخانیزاده سکرتێری گشتی ئه‌و حیزبه دیمانه‌یه‌کی سازداوه که به‌م شێوه‌یه.
هیوای نوێ:سه‌ره‌تا جێی خۆیه‌تی ده‌ست خۆشى له جه‌نابتان بکه‌ین بۆ ئاماده بوون و وه‌ڵامدانه‌وه بۆ ئه‌م پرسیارانه‌ی ژێرهوهعومهر ئێلخانیزاده: منیش سوپاسى ئێوه ده‌که‌م و سلاوم هه‌یه بۆ خوێنه‌رانى هیواى نوآ.
هیوای نوێ: کاک عومه‌ری ئیلخانیزاده به‌ڕێزتان بارودۆخی جیهان و ناوچه به ده‌ستپێکردنی ساڵی 2008ه‌وه چۆن ده‌بینن و ئایا گۆڕانێک له‌ئارا دا بووه؟
عومه‌ر ئێلخانیزاده : بێگومان جیهان هه‌موو کاتێک له گۆڕاندایه و ئه‌و یه‌کساڵه‌ى رابردوش گۆڕان هه‌بووه و درێژه‌شى ده‌بآ، به‌ڵام به بڕواى من نه له ناوچه‌که‌دا و نه به گشتى له جیهاندا ته‌رازوى هێز و دۆخى کێشه‌کان، هێشتا گۆڕ‌انى گه‌وره‌ى به‌سه‌ردا نه‌هاتووه. ده‌توانین بڵێین پێده‌چآ ساڵى 2008 له ناوچه‌دا ساڵێکى پڕ روداوى سیاسى بێت، هه‌م بۆ چاره‌سه‌رى مه‌سه‌له‌ى فه‌له‌ستین هه‌نگاوى به‌رچاو هه‌ڵبگیرآ و هه‌م کێشه‌ى ئێران و دنیاى رۆژئاواش توندتر بێته‌وه. ساڵى 2008 کۆتایى ده‌وره‌ى سه‌رۆک کۆمارى جۆرج بوش و ره‌نگه ببێته ساڵى له ده‌ستدانى ده‌سه‌لاتى کۆماریخوازان له ئامریکا، دیاره ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر رێزبه‌ندى سیاسى له رۆژهه‌ڵاتى ناوین ته‌ئسیرى ده‌بآ.ئه‌وه‌ى به‌رچاوه و پێشبینى ده‌کرآ، تیرۆریسم و فه‌نده‌مینتالیسمى ئیسلامى تێده‌کۆشن چالاکیه‌کانى خۆیان په‌ره پێبده‌ن، کێشه ناوخۆییه‌کانى رژێمى ئێران زیاد ده‌کات، گوشارى دنیاى ده‌ره‌وه‌ش بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌تى ئه‌حمه‌دی نژاد زیاتر ده‌بآو، ئیرانیش پشتیوانى خۆى له گروپه ئیسلامیه تیرۆریسته‌کان توندوتۆڵ‌تر ده‌کات. جیا له‌وانه فاکته‌رى خه‌باتى جه‌ماوه‌رى دژ به رژێمى کۆمارى ئیسلامى ده‌شآ به هه‌ند وه‌ربگیرآ و به تایبه‌تى له لایه‌ن ئۆپۆزیسیۆنه‌وه بایه‌خى پێبدرآ. کوردى رۆژهه‌ڵاتیش ده‌توانآ له‌و ده‌رفه‌ته که‌ڵکى باشتر وه‌ربگرآ بۆ خۆ رێکخستنه‌وه‌یه‌کى نوآ، به گشتى له‌و بڕوایه دام که هه‌لومه‌رجى ئێران و ناوچه‌که ئاڵۆزتر ده‌بآ و هێشتا زووه باس له سه‌قامگیرى بکرآ، به‌ڵکوو کێشه و ململانآ سه‌ره‌کییه‌کانى ناوچه درێژه‌ى ده‌ب.
بلوگی بنار :دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به بانگهێشت کردنی ڕۆشنبیران و لایه‌نگرانی سروشت، ئه‌نجومه‌ن سه‌وزی چیا ده‌ستی دایه هه‌ڵبژاردنی یه‌که‌م ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر.
له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا "لوقمان کامه‌ران" به‌ڕێوه‌به‌ر بوو. دواتر پرۆگرامه‌که به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه چوه پێش:
- خوێندنه‌وه‌ی وتارێک له لایه‌ن "دوکتۆر مه‌سعوود موسته‌فا سوڵتانی" له ژێر ناوی ئافه‌ته‌کانی جووتیاری.
- نیشاندانی هه‌ندێ فیلمی ئاگر کوژاندنه‌وه له لایه‌ن ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن.
- خوێندنه‌وه‌ی وتارێک له لایه‌ن ئه‌ندازیار "ئیقباڵ موحه‌مه‌دی"، نوێنه‌ری مه‌ریوان و سه‌وڵاوا له مه‌جیلیسی شوورای ئیسلامی.
- خوێندنه‌وه‌ی وتارێک له لایه‌ن "حه‌مه‌ی که‌ریمی"، له ژێر ناوی NGO له کۆمه‌ڵگا نائازاده‌کاندا.
- بڵاو کردنه‌وه‌ی هه‌ندێ ئیسلاید له سه‌ر مێژووی ئه‌نجومه‌ن و چالاکیه‌کانی.
- خوێندنه‌وه‌ی وتارێک له لایه‌ن "ئه‌نوه‌ر ڕه‌وشه‌ن" سه‌باره‌ت به دارستانه‌کانی مه‌ریوان.
- خوێندنه‌وه‌ی پێوه‌ری ناخۆی ئه‌نجومه‌ن له لایه‌ن "سامان کامه‌ران" و هه‌روه‌ها داوا کردن له ئاماده‌بوان بۆ کاندید کردنی خۆیان به مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر.
به‌شی کۆتایی به‌رنامه‌که‌ش ته‌رخان کرا به هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر که ئه‌مانه‌ی خواره‌وه بوون:
۱- عیرفان حسه‌ینی ۲- عه‌دنان داستوار ۳- سامان کامه‌ران ۴- دوکتۆر مه‌سعوود موسته‌فا سوڵتانی ۵- هێرۆ دانش ۶- ناجی کانی سانانی ۷- به‌یان نیک بین.

هه‌ر وه‌ها "وریا موحه‌مه‌د پوور" یش وه‌ک چاودێری ئه‌نجومه‌ن هه‌ڵبژێردرا.
ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا له مه‌ریوان ئه‌نجومه‌نێکی نه‌ناسیاو نیه. لانی که‌م له چه‌ن ساڵی ڕابردوودا جووڵانه‌وه‌کانی ئه‌ندامانی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه بۆ هه‌موو مه‌ریوانیه‌ک ئاشکرایه، به‌ڵام له به‌ر ئه‌وه‌ی تا ئێستا ئه‌م ئه‌نجومه‌نه مجه‌وه‌زی یاسایی نه‌بوه نه‌یتوانیوه به شێوه‌ی ڕه‌سمی کۆبوونه‌وه‌ی گشتیی بکات بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر. دوای هه‌وڵ و ته‌قه‌لایه‌کی زۆری دڵسۆزانی ئه‌نجومه‌ن و خه‌ڵکانی سوروشت پارێز له کۆتایی ساڵی ڕابردوودا مجه‌وزی پێویست بۆ ئه‌م ئه‌نجومه‌نه له لایان فه‌رمانداری شاری مه‌ریوانه‌وه ده‌رکرا. ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا ئێستا خاوه‌نی ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆیه‌و ئاماده‌یه بۆ وه‌رگرتنی ئه‌ندامانی نوێ.
بڵاڤۆکی تایبەت بە باسەکانی کۆنگرەی کۆمەڵە-رەوتی چاکسازی و ریفۆرم
هه وادارن و هاورێیانی و دڵسوزانی کۆمه ڵه هه ر پێشنیارێک سەبارەت به کونگره هەیه ئه توانن به م مایلی خواروە پێشنیار و بوچونی خویان بنێرن

دیمانه: شه‌هرام عه‌بدوڵڵا
عومه‌ر ئیلخانیزاده سكرتێری كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشان – ره‌وتی ریفۆرم‌و گه‌شه، له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا به‌رنامه‌كانیان بۆ كۆنگره‌ی داهاتوویان باس ده‌كات‌و به ئاماژه بۆ بابه‌تگه‌لی وه‌كوو شه‌ڕی چه‌كداری، سیاسه‌تی چاوه‌ڕوانی، تاراوگه‌نشینی‌و پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی چه‌پی كوردستانی تایبه‌ت به خۆرهه‌ڵاتی كوردستان، گوتاری سیاسی دوای جیابوونه‌وه‌یان لێك ده‌داته‌وه.
راتانگه‌یاندووه كه له داهاتوویه‌كی نزیكدا كۆنگره ده‌به‌ستن، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌یكه وه‌كوو ره‌وتێكی ریفۆرمیستی خۆتان راگه‌یاندووه، به‌رنامه سیاسی‌و حیزبییه‌كانتان له‌و رووه‌وه‌و له كۆنگره‌دا چ ئاراسته‌یه‌ك به خۆوه ده‌گرێت؟
ئێمه له كۆنگره‌ی داهاتووماندا جیا له لێكدانه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجی سیاسی ئه‌ورۆ و ئه‌ركه‌كانی داهاتومان، دوو ته‌وه‌ری سه‌ره‌كیمان ده‌بێت، هه‌روه‌كوو له یه‌كه‌م به‌یاننامه‌ی كه‌مینه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی ئه‌و كاتی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشێگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران‌دا رامانگه‌یاند، ئه‌و ته‌وه‌رانه یه‌كیان سیاسییه، ئێمه خوازیاری ئه‌وه‌ین كه له خه‌ت‌و سیاسه‌ته‌كانی كۆمه‌ڵه‌دا شه‌فافیه‌تێك بێته ئاراوه و لێڵی تیدا نه‌مێنێت، له‌و رووه‌وه كه كۆمه‌ڵه هه‌م حیزبێكی چه‌پ‌و دادپه‌روه‌ریخوازو پارێزه‌ری چه‌وساوه‌كانه، هه‌م حیزبێكی كوردستانییه، به بڕوای ئێمه ده‌بێت به گشتی له‌گه‌ڵ ئه‌م بیرۆكه‌یه‌و ئه‌و شێوه بیروبۆچوونه‌ی كه حیزبی كۆمۆنیستی ئێرانی له‌سه‌ر دروست بوو و ئێمه‌ش له چالاكانی ئه‌و كاتی بووین، ناوكی خۆمان ببڕین، له‌و پێناوه‌شدا به پێویستی ده‌زانم زۆر راشكاوانه جه‌خت له‌سه‌ر كوردستانی بوون بكه‌ینه‌وه، دووه‌م زۆر بابه‌تی بواری چه‌پ هه‌ن كه ئێمه به زمانی ئه‌مڕۆیی‌و وه‌ك چه‌پێكی خه‌باتكار و مودێرن، ده‌بێت پێداگرییان له‌سه‌ر بكه‌ین، كه بریتین له به‌رگریكردن له پلۆرالیزمی سیاسی، شه‌فافییه‌ت له دیالۆگ‌و قسه كردن‌دا، لێكدانه‌وه‌ی واقیعی ئه‌مرۆی جیهان‌و هه‌ڵویستی ئێمه‌ی چه‌پ‌و سۆسیالیستی كورد له به‌رامبه‌ر ئه‌و واقیعه‌دا، واته ئێمه له ناو ئه‌و واقیعه‌دا چ داخوازییه‌كمان به كۆنكرێتی بۆ كۆمه‌ڵگاكه‌مان هه‌یه. به هۆی ئه‌وه كه به‌ر له جیابونه‌وه‌ی ناو كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانیش، ئێمه ره‌وتێكی ره‌خنه‌گر و به‌رگر بووین له‌و وه‌رچه‌رخانه به‌ره‌و باڵی راستی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی، له‌باری چه‌پایه‌تییه‌وه پێَویستمان به شه‌فافییه‌ت‌و نوێگه‌راییه‌ك هه‌یه، ئه‌و پێویستییه له باری كوردستانی بوونیشه‌وه ده‌بێت راشكاوانه بێت، جارێك‌و بۆ هه‌میشه بیبڕینه‌وه، ئێمه حیزبێكی كوردستانین، به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای خه‌ڵكی كوردستان سیاسه‌ته‌كانی ئێمه دیاری ده‌كات، له كوردستانیش ئێمه حیزبی لایه‌نگری كرێكار‌و زه‌حمه‌تكێش‌و چه‌وساوانین. كه ده‌ڵێم كوردستانی، به‌و مانایه نییه كه خۆمان له شانۆی سیاسیی ئێران بێبه‌ری ده‌كه‌ین.

لاپه‌ڕه‌ی 1 لاپه‌ڕه‌ی 2 لاپه‌ڕه‌ی 3 لاپه‌ڕه‌ی 4 لاپه‌ڕه‌ی 5 لاپه‌ڕه‌ی 6 لاپه‌ڕه‌ی 7
لاپه‌ڕه‌ی 8 لاپه‌ڕه‌ی 9 لاپه‌ڕه‌ی 10 لاپه‌ڕه‌ی 11 لاپه‌ڕه‌ی 12


به‌ره‌و كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵه
ره‌وتی چاكسازی له كۆمه‌ڵه كه ساڵی رابردوو به بڵاوكردنه‌وه‌ی پلاتفۆرمی خۆی له باس و كێشه سیاسی و ته‌شكیلاتیه‌كانی كۆمه‌ڵه‌دا، بوونی خۆی راگه‌یاند، ئێستا له به‌رده‌م به‌ستنی كۆنگره‌ی خۆیدایه. پلاتفۆرمی ئێمه به ئاشكرا به‌شێك له بنه‌ما فیكری و سیاسی و ته‌شكیلاتیه‌كانی جیاوازیه‌كانمانی له‌گه‌ڵ باڵی پاوانخواز باس كرد. ئه‌م پلاتفۆرمه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رین هۆكاری باس و دیالۆگی خولقاند و ئه‌ده‌بیاتێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی بۆ یه‌كه‌مین جار له باسه ناوخۆییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌دا تۆمار كرد. باسه‌كانی ئه‌م قۆناغه به‌خێرایی سنووره‌كانی ته‌شكیلاتی به‌زاند و هیوای سه‌رهه‌ڵدانی ره‌وتێكی كارا و نوێ و ملیتانتی چه‌پ و سۆسیالیستیی له دڵی هه‌مواندا زیندوو كرده‌وه كه له‌گه‌ڵ خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی و ئازادیخوازانه و عه‌داڵه‌تخوازی جیانه‌كراوه بێت. ره‌مزی پشتیوانیی به‌رین له‌م ره‌وته چ له ناو ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه و چ له ئاستی بزووتنه‌وه‌كه‌دا، ئه‌م راستیه ده‌سه‌لمێنێت.هه‌ڵوێست و دژكرده‌وه‌ی دواتری باڵی پاوانخواز له به‌رامبه‌ر پلاتفۆرمه‌كه‌ی ئێمه و هه‌وڵی به‌رین بۆ بێ‌ناوه‌رۆك كردنی هه‌رچه‌شنه باس و كێشه‌یه‌كی سیاسی و پاشان ره‌چاوكردنی كرده‌وه‌ی نه‌ك زۆر شاراوه‌ش بۆ كێشانی ئه‌م ره‌وته و هه‌ڵسووڕاوانی به‌ره‌و تێكهه‌ڵچوون و ته‌نانه‌ت پیلانی نگریس و به‌ستنی كۆنگره‌یه‌كی نایاسایی و به‌پێچه‌وانه‌ی پێڕه‌وی ناوخۆ، سه‌رنجی ئێمه‌ی بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندتر كردنی باسه تیۆری و سیاسی و ته‌شكیلاتیه‌كان له چه‌ند مانگی رابردوودا تێك دا. له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌روه‌ها ده‌بێ ئاماژه به مه‌سه‌له‌ی جیابوونه‌وه و دامه‌زراندنی ئۆردووگاكان و كێشمه‌كێشه‌كانی ئه‌و پرۆسه‌یه وه‌كوو گرفتی گه‌وره‌ی ماڵی و دابین كردنی پێویستیه‌كانی ژیان و دابین كردنی پێویستیه‌كانی ئۆرگانه سه‌ره‌كیه‌كان و سه‌ره‌نجام ئاسه‌واری رووحی و سیاسی و ئه‌خلاقیی قووڵ كه پیلانه‌كانی فراكسیۆنی پاوانخواز به‌جێی هێشتبوو، بكه‌ین كه به‌شی به‌رینی وزه و تواناكانمانی به‌خۆیه‌وه خه‌ریك كرد.
ئێستا كۆمیته‌ی رێبه‌رایه‌تیی كۆمه‌ڵه به دیاریكردنی "كۆمیسیۆنی ئاماده‌كاریی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵه" به‌ره‌و پێشوازی ئه‌م كۆنگره ده‌ڕوات و سه‌ره‌تای پرۆسه‌ی سیاسی و كرده‌یی و ته‌شكیلاتیه‌كه‌ی راده‌گه‌یه‌نێت. كاری ئه‌م كۆمیسیۆنه به هیچ چه‌شنێك تایبه‌تی كۆمیته‌ی رێبه‌رایه‌تیی نیه، به‌ڵكوو ئه‌م كۆمیسیۆنه وێڕای چاودێری به‌سه‌ر پرۆسه‌ی پراتیكی و سیاسیی ئاماده‌كاریی كۆنگره، هه‌وڵێكی هه‌مه‌لایه‌نه رێك ده‌خات كه به‌رینترین باس و دیالۆگ له ناو كادره‌كان، ئه‌ندامان و هه‌ڵسووڕاوانی سیاسی و هۆگرانی چاره‌نووسی ئه‌م ره‌وته و به شه‌فافیه‌ت له ئاستی بزووتنه‌وه‌دا په‌ره پێبدات و كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵه زیاتر له رابردوو له حاڵه‌تی رێكخراوه‌یی و ناوخۆیی و داخراو ده‌رباز بكات و به ته‌واوی بیكات به موڵكی بزووتنه‌وه‌كه.كۆمیسیۆنی ئاماده‌كاری كۆنگره به بانگهێشتی هه‌موو كادر و ئه‌ندامان و هه‌ڵسووڕاوانی سیاسی و هۆگرانی ئه‌م ره‌وته و په‌روه‌رده كردنه‌وه و خولقاندنه‌وه‌ی ره‌وتێكی چه‌پ و خاوه‌ن به‌ڵێن و خه‌باتكرا و ئاماده له گۆڕه‌پانی سیاسیی كوردستان، بانگهێشتی هه‌موان ده‌كات بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند كردنی كۆنگره و باسه‌كان و ئه‌نجامه‌كانی تێبكۆشن و له هاوكاریی و هاوفیكریی خۆیان بێبه‌شمان نه‌كه‌ن.له نووسراوه‌كانی داهاتوودا چۆنیه‌تیی كاری ئه‌م كۆمیسیۆنه و هه‌روه‌ها ئه‌و بواره فیكری و سیاسی و حیزبیانه‌ی كه له سه‌ره‌وه‌ی كاری كۆنگره‌دا ده‌بن، ده‌ست نیشان ده‌كه‌ین. ئه‌م كۆمیسیۆنه هه‌روه‌ها بڕیاری چاپ و بڵاو كردنه‌وه‌ی "بوڵته‌نی باسه‌كانی كۆنگره"ی په‌سند كردووه و له ئێستاوه به راگه‌یاندنی ناونیشانه‌كانی ئه‌م كۆمیسیۆنه و ته‌رخان كردنی لاپه‌ڕه‌ی رۆژنامه و ماڵپه‌ڕه ئینتێرنێتیه‌كانمان، ئاماده‌ی وه‌رگرتن و بڵاوكردنه‌وه‌ی پێشنیار و بۆچوونی هه‌موان ده‌بێت.
كۆمیسیۆنی ئاماده‌كاری كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵه15ی خاكه‌لێوه‌ی 1387ی هه‌تاوی3ی ئاپریلی 2008ی زایینی.